له‌م پۆسته‌دا ده‌مه‌وێت باسی به‌سه‌رهاتی که‌سێک بکه‌م که له سه‌ره‌تای ئیسلامدا گومانی له قورئان کرد، و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م گومانه‌شی وازی له ئایینی ئیسلام هێنا.
ئه‌م که‌سه ناوی “عبدالله بن سعد بن ابي سرح” بوو؛ یه‌کێک بوو له “ نووسه‌ره‌کانی وه‌حی”.
نووسه‌ری وه‌حی کێیه؟
نووسه‌ری وه‌حی که‌سێکه ئه‌و وه‌حییانه بۆ پێغه‌مبه‌ر ده‌نووسێته‌وه که له لایه‌ن جبره‌ئیله‌وه بۆی داده‌به‌زێت. له مێژووی ئیسلامدا که‌سانێکی زۆر ئه‌م کاره‌یان پێ سپێردراوه و به‌شدارییان له نووسینه‌وه‌ی وه‌حیدا کردووه. کتێبی “السیرة العراقي” ئاماژه به‌وه ده‌کات که 42 که‌س نووسه‌ری وه‌حی بوون.
عه‌بدوڵڵای کوڕی سه‌عد بۆ گومانی له قورئان کرد؟
هۆکاری گومانکردنی عه‌بدوڵڵای نووسه‌ری وه‌حی له قورئان به کورتکراوه‌یی به‌م شێوه‌یه باسکراوه:
” عه‌بدوڵڵا شاره‌زایی له ئه‌ده‌بیایت و به‌لاغه‌تدا هه‌بووه، و له کاتی نووسینه‌وه‌ی قورئاندا جارجار پێشنیازی زیادکردن و ده‌ستکاریی هه‌ندێ وشه و ده‌سته‌واژه و رسته‌ی له قورئاندا کردووه و پێغه‌مبه‌ریش به قسه‌یکردووه و ده‌ستکارییه‌کانی ئه‌وی له قورئاندا جێکردووه‌ته‌وه. پاش ماوه‌یه‌ک له به‌رده‌وامبوونی ئه‌م کاره، عه‌بدوڵڵا گومانده‌کات که قورئان وه‌حی ئیلاهی بێت، چونکه گه‌ر وابێت، ناکرێت پێغه‌مبه‌ر رێگه به ده‌ستکارییه‌کانی ئه‌م بدات. بۆیه دواتر وازی له ئیسلام هێنا.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی باسیانکردووه
ئه‌م به‌سه‌رهاته بابه‌تێک نییه موسڵمانان هه‌وڵبده‌ن ره‌تیبکه‌نه‌وه یان به درۆیبخه‌نه‌وه چونکه له باشترین کتێبه‌کانی مێژووی ئیسلامدا به شێوازی جۆراوجۆر هاتووه؛ لێره‌دا ناوی هه‌ندێک له‌و سه‌رچاوانه‌تان بۆ ده‌هێنم له‌گه‌ڵ باسکردنی هه‌ر زیاده‌باسێک که له‌م باره‌یه‌وه له‌و کتێبانه‌دا کرابێت:
1- “سیرة ابن اسحاق” له گێڕانه‌وه‌ی فه‌تحی مه‌ککه‌دا ده‌ڵێت: یه‌کێک له‌و که‌سه تایبه‌تانه‌ی که پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی بۆ کوشتنیان ده‌رکردووه (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆیان له نێوان په‌رده‌کانی که‌عبه‌دا شاردبێته‌وه یان ده‌ستیان به که‌عبه‌وه گرێدابێت) عه‌بدوڵڵای کوڕی سه‌عد بوو که نووسه‌ری وه‌حی بوو له مه‌دینه، دواتر له دین لایدا و رای‌کرد بۆ مه‌ککه. عه‌بدوڵڵا له قه‌بیله‌ی “بني امیة” بوو (قه‌بیله‌که‌ی عوسمانی کوڕی عه‌ففان خه‌لیفه‌ی سێیه‌م) بۆیه په‌نای بۆ عوسمان برد و ئه‌ویش بۆ ماوه‌یه‌ک لای خۆی گلیدایه‌وه، به‌ڵام دواتر هێنای بۆ لای پێغه‌مبه‌ر و پاکانه‌ی بۆ کرد و داوای له پێغه‌مبه‌ر کرد بیبوورێت. پێغه‌مبه‌ر ماوه‌یه‌ک بێده‌نگبوو، و دواتر ته‌سلیمی عوسمانی کرده‌وه (واته وازیلێهێنا و نه‌یکوشت)، کاتێک که عوسمان رۆیشت پێغه‌مبه‌ر به یاره‌کانی گوت: بۆ که بێده‌نگبووم نه‌تانکوشت؟ ئه‌وانیش گوتیان: چۆن بیکوژین کاتێک که تۆ هیچ ئیشاره‌ت و ئاماژه‌یه‌کت پێنه‌داوین؟ وه‌ڵامیدانه‌وه: پێغه‌مبه‌ر که‌س به ئیشاره‌ت ناکوژێت. دواتر عه‌بدوڵڵا بووه‌وه به ئیسلام و له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عومه‌ر و عوسماندا کاری پێ‌سپێردرا (پۆستی پێدرا).
2-”الطبقات الکبری” هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی کتێبه‌که‌ی پێشوو رووداوه‌که ده‌گێڕێته‌وه ، سه‌رنجێکی وردی تێدایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئاماژه به‌وه ده‌کات عه‌بدوڵڵای کوڕی سه‌عد برای شیری عوسمانی یاوه‌ری پێغه‌مبه‌ر بووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی له فه‌تحی مه‌ککه‌دا فه‌رمانی کوشتنیان بۆ ده‌رکرابوو 10 که‌س بوون، 6 پیاو و 4 ژن؛ ناوی هه‌موو 10 که‌سه‌که‌شی ریزکردووه.
3- “السیرة العراقي” ئاماژه به‌وه ده‌کات که نووسه‌رانی وه‌حی 42 که‌س بوون. ده‌گێڕێته‌وه که عه‌بدوڵڵای کوڕی سه‌عد ده‌یگوت:” هه‌ر چۆنێک بمویستایه محه‌مه‌دم ئاراسته ده‌کرد، ئه‌و ئیملای پێده‌کردم (واتا ئه‌و ده‌یخوێنده‌وه تا من بینووسم) : “عزیز حکیم” و من ده‌منووسی “علیم حکیم” و پاشان ئه‌و ده‌یگوت: به‌ڵی هه‌مان شته. جارێک پێی‌گوتم: ئاوا بنووسه. و منیش گوتم ده‌نووسم ، پێی‌گوتم: چۆنت ده‌وێت وه‌ها بنووسه. جا کاتێک ئه‌م نووسه‌ره باسه‌که‌ی محه‌مه‌دی ئاشکرا کرد، ئه‌و له قورئاندا نووسی :”وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللّهِ كَذِبًا أَوْ قَالَ أُوْحِيَ إِلَيَّ وَلَمْ يُوحَ إِلَيْهِ شَيْءٌ” واته: کێ له‌و که‌سه‌ی قسه ده‌خاته پاڵ خوداسته‌مکارتره، یا ده‌ڵێت وه‌حیم بۆ هاتووه له کاتێکدا هیچ وه‌حییه‌کی بۆ نه‌هاتووه. (ئه‌مه به‌شێکه له ئایه‌تی 93 ی سووره‌تی “انعام”). ئه‌م کتێبه به‌سه‌رهاتی ده‌ربازبوونه‌که‌شی به هه‌مان شێوه‌ی پێشتر گێڕاوه‌ته‌وه.
4-” ته‌فسیری “البیضاوي” باسی عه‌بدوڵڵا ده‌کات و ئاماژه به ئایه‌ته‌که‌ی سه‌ره‌وه ده‌دات، هه‌روه‌ها ئه‌م باسه‌ش ده‌گێڕێته‌وه: [پێغه‌مه‌به‌ر و عه‌بدوڵڵا] له نووسینه‌وه‌ی ئایه‌تی 12 ی سووره‌تی “المؤمنون” دا بوون که ده‌ڵێت: وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن سُلَالَةٍ مِّن طِينٍ (12) تا ئه‌وبه‌شه‌ی که ده‌ڵێت: ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقاً آخَرَ (ئایه‌تی 14) لێره‌دا عه‌بدوڵڵا گوتی: فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ (کۆتایی ئایه‌تی 14)، پێغه‌مبه‌ریش گوتی: هه‌روا بنووسه ئایه‌ته‌که خۆشی هه‌روا دابه‌زی. بۆیه عه‌بدوڵڵا گومانیکرد و گوتی: ئه‌گه‌ر محه‌مه‌د راستده‌کات، خۆ منیش هه‌ر به قه‌ده‌ر ئه‌و وه‌حیم بۆ دێت(!)، ئه‌گه‌ریش درۆده‌کات، خۆ ئه‌وه‌ی منیش وه‌کوو ئه‌وه‌ی ئه‌وه(!).
له زۆر شوێنی دیکه‌دا به پشتبه‌ستن به‌م سه‌رچاوانه ئه‌م باسه گێڕدراوه‌ته‌وه که به پێویستی نازانم ناوی هه‌موویان بنووسم، هه‌روه‌ها “تاریخ طبري” ش له باسی نووسه‌رانی وه‌حیدا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که عه‌بدوڵڵا که یه‌کێک بووه له‌وان به‌ڵام له دین وه‌رگه‌ڕاوه؛ بێئه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بنووسێت.
چه‌ند سه‌رنجێک:
1- به‌سه‌رهاتی عه‌بدوڵڵا و ئه‌و ده‌ستکارییانه‌ی له قورئاندا کردوونی به پێی سه‌رچاوه باوه‌ڕپێکراوه‌کانی ئیسلام، راستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره و ناکرێت موسڵمانان نکووڵی لێبکه‌ن.
2- پێغه‌مبه‌ر ده‌یویست بیکوژێت، چونکه ئه‌وی پێ رێگرێکی گه‌وره بوو، ده‌یزانی که ده‌توانێت چ نهێنییه‌کی نه‌خوازراو بدرکێنێت. هه‌روه‌ها دواتر له‌به‌ر نه‌کوشتنی عه‌بدوڵڵا، گله‌یی له هاوڕێیانی کرد.
3- قسه و ده‌ستکارییه‌کانی عه‌بدوڵڵا دزه‌یانکردووه‌ته ناو قورئان و تا ئێستاش هه‌ر ماون.
4- بێجگه‌له “شه‌یتان” که توانی ئایه‌ته شه‌یتانییه‌کانی خۆی تێکه‌ڵ قورئان بکات، ده‌بینین قورئان گوته‌ی که‌سێکی دیکه‌شی تێدایه که ”مرۆڤه”.
پرسیار:
پشکی عه‌بدوڵڵای کوڕی سه‌عد له دارشتنی قورئان چه‌نده؟ چه‌ند رسته و وشه و ده‌سته‌واژه به پێشنیازی ئه‌م نووسه‌ره بۆ قورئان زیادکراون؟ ته‌نها عه‌بدوڵڵا به‌م شێوه‌یه توانیویه‌تی گوته‌ی خۆی بخاته ناو قورئانه‌وه یان که‌سانی دیکه‌ش هه‌بوون؟ مه‌گه‌ر قورئان ناڵێت که‌س ناتوانێت (چ مرۆڤ و چ جنۆکه) گوته‌یه‌ک وه‌ک قورئان بێنێت، ئه‌ی عه‌بدوڵڵاش (دوای شه‌یتان) نه‌یتوانی؟
پرسیاری سه‌ره‌کی:
بۆچی پێغه‌مبه‌ر رێگه‌یدابوو عه‌بدوڵڵا به‌شداریی دارشتنی قورئان بکات، مه‌گه‌ر قورئان وه‌حی راسته‌وخۆی خودا نییه؟
-کۆکردنه‌وه و وه‌رگێڕانی خرۆش-